به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى (ئه‌ل عه‌هد نیوز)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئادارى 2019، كه‌ریم ئه‌لشه‌واك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره رایگه‌یاندووه به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى به‌سره به نیازن 2 سكاڵا دژى حكومه‌ته پێشووه‌كانى عێراق تۆمار بكه‌ن له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌مى و پشت گوێخستنى به‌هه‌رێم كردنى شارى به‌سره .
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه تا ئێستا چوار داواكاری له‌لایه‌ن 3 به‌شى ئه‌نجوومه‌نى شارى به‌سره پێشكه‌ش به حكومه‌ته پێشووه‌كانى عێراق كراوه تا هه‌رێمى به‌سره دابمه‌زرێنن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌لشه‌واك له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه" سێ به‌شى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره چوار داواكارى پێشكه‌شى حكومه‌ته پێشووه‌كانى عێراق كراوه و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هیچ وه‌ڵامێكیانی نه‌داوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى پێشوو تۆمه‌تبار ده‌كات به جێبه‌جێ نه‌كردنى بڕیارى لێژنه‌ى هه‌ڵبژاردن، كه 16 ملیار دیناریان ته‌رخان كردووه تا به‌ره‌و قۆناغى دووه‌م هه‌نگاو بنێن.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هه‌موو یاسا و رێگا ره‌سمى و یاساییه‌كان ته‌واو كراوه بۆ دروستكردنى هه‌ریمى به‌سره ته‌نها ڕ‌ازى بوونى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ماوه له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ى ته‌رخان كراوه بۆ لێژنه‌ى هه‌ڵبژاردن تا ڕاپرسى گشتى بكرێت.
كه‌ریم ئه‌لشواك جه‌ختى له سووربوونى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ى كرده‌وه كه ئه‌وان به نیازن دوو سكاڵا له دژی حكومه‌تى پێشوو بكات یه‌كیان بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌ویان به داواكارى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه .
دووه‌میان بۆ نه‌دانى ئه‌و پارانه‌ى كه ته‌رخان كراوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا كه سێ به‌شى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ به‌هه‌رێم كردنى شارى به‌سره‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.