Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:54

ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده‌ له‌ باغوز دواکه‌وت

19 هه‌زار كه‌س له‌ رێگه‌ی تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ خۆیان له‌ باغوز رزگار كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌س له‌وان چه‌كدارانی داعش بوونه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆڕاده‌ست كردنی چه‌كدارانی داعش و ده‌رچوونی هاوڵاتییانی سڤیلی گوندی باغوزی سووریا تا نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی ئاگربه‌سته‌كه‌ش ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆیان نه‌كرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌دنان عه‌فرینی وته‌بێژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ هاوڵاتییه‌كی سڤیل له‌ باغوز نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا نێوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌ ئاست سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆن جیا له‌ چه‌ند پێكدادانێكی سووك هیچ پێشڕه‌وییه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

هه‌روه‌ها چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش ده‌ڵێت له‌ پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و چه‌كدارانی داعش 19 هه‌زار كه‌س له‌ رێگه‌ی تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ خۆیان له‌ باغوز رزگار كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌س له‌وان چه‌كدارانی داعش بوونه‌ و پێده‌چێت دواتریش بڕۆن به‌ره‌و توركیا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.