Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:38

حەلبوسی: پێویستە هەمووان پێکەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە

په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پەرلەمانی عیراق، یەكەم دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانانی لە بارەگای ئاسایشی نیشتمانی لە ناوچەی عەللاوی دەستپێكرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عیراق بە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، و بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار، و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، یەكەم دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانانی دەستپێكرد، لە دانیشتنەكەشدا بابەتی بنبڕكردنی گەندەڵی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا تاوتوێ‌ دەكرێت.

لەو بارەیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، پێویستە هەمووان پێكەوە بە یەكگرتوویی، ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گوتی: عیراق زۆرى بەدەست نەخۆشی و دەردی گەندەڵییەوە چەشتووە، وەك چۆن توانیمان بە یەكگرتوویی و یەخستنی هەوڵەكان بەسەر گروپە تیرۆریستەكاندا زاڵببین، پێویستە بە هەمان شێوە بە یەكگرتوویی ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە و دید و پرۆژەكان لەنێوان دەسەڵاتەكاندا یەكبخرێن و ئەو نەخۆشییە بنبڕ بكەین.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.