ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، دوایین ئاماری كوژراو بریندارانی ئه‌و هێرشه‌ی كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، بڵاوكرده‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن میدیا عێراقییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: ئاماری ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كرایه سه‌ر كاروانێكی مۆڵه‌ت وه‌رگرتوو له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگای مه‌خمور – موسڵ، شه‌ش چه‌كدار كوژران و 31 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی رابردوو عه‌لی حسێنی ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی حه‌شدی توركمانی رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر كاروانێكی حه‌شدی توركمانی و چوار كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه شه‌وی رابردوو هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه له‌هێرشه‌كه‌دا 120 تا 150 چه‌كداری حه‌شدی توركمانی كوژراون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.