ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.3.6 بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیران ، لە ماڵی وەفایی لە هەولێر ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی سێ کتێبی نوێی نووسەر و ڕەخنەگر " حەسەسەعید حەسەن " بەڕێوە چوو .
سێ کتێبە تازهكهی " حەمەسەعید حەسەن" بریتیبوون له " دەڵێی ڕەژوو دەشۆینەوە ، داستان و دیرۆک و کرۆکی فکری ئۆشۆ " لەلایەن دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە ئەمساڵ چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
د. ئازاد حەسۆ میرخان، له سهرهتای كۆرهكه وێڕای ناساندنێکی کورتی نووسەر، گوتی ، ئێمە بەختەوەرین کەلە سەردەمێکدا دەژین کەلە نزیکەوە نووسەرە بوێر و خاوەن قەڵەمەکانی خۆمان لە چەشنی کاک " حەمەسەعید حەسەن " دەناسین و لەگەڵ دنیای خەیاڵ و نووسین و بیرکردنەوەیدا ئاشناین .
دوای ئهوه " حەمە سەعید حەسەن " ی نووسەر لەبارەی ناوەرۆک و پێکهاتەی هەر سێ کتێبەکە نوێیەکەی چەند وتە و زانیاریی نوێی بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو ، لە بڕگەیەکی دیکەدا بەشداربوان بە خستنەڕووی پرسیار پرسیار و سەرنجەکانیان کۆڕەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد و لەلایەن نووسەرەوە وەڵامیان درایەوە.
كۆتای كۆرهكه بریتیبوو له واژو كردن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکان کە لەلایەن خودی نووسەرەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.