Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:38

خەرەنده‌که‌ی" سامی کاکە " ڕکابەری فیلمه‌ جیهانییه‌کان ده‌کات

باس لە خانەوادەیەکی قوربانی دەستی تیرۆر و جەنگێکی سەخت دەکات،
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر خەڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا ، له‌  ئێستا فیلمی " خەرەند" كه‌ له‌ لایه‌ن " سامی كاكه‌ " كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ به‌شداری لە فیستیڤاڵی FESTIVAL 3 MINUTES  "  3 خوولەک " ی نێودەوڵەتی بۆ سینەما ده‌كات .

بۆ ئەمساڵ بڕیارە ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بە بەشداری چەندین وڵاتی عەرەبی و جیھانی بەڕێوەبچێت، جگە لەو فیستیڤاڵەش بەشدارە لە دوو فیستیڤاڵی دیکەی سینەمایی لە هه‌ردوو شاری " واست و بابل " لە چوارچێوەی باشترین فیلمە عێراقییەکاندا.

سامی كاكه‌ ئاشكرایده‌كات ، جێگەی خۆشحاڵیە کە فیلمە تازەکەم بوو بە خاوەنی خەڵاتێک لە فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆردا، ھاوکات بەشدارە لە فیستیڤاڵەکانی (واست، بابل)، کە ساڵانە بە دەیان بەرھەمی جوان دەکەونە ڕکابەری سەخت، لەوانەش گرنگتر ئەوەیە، کە فیلمەکەی من ئێستا لە نێو فیستیڤاڵی (٣ خوولەک) کێبڕکێی سەخت بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات لەگەڵ فیلمە جیھانییەکان.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە خانەوادەیەکی قوربانی دەستی تیرۆر و جەنگێکی سەخت دەکات، لەو نێوەندەشدا زێدی خۆیان جێدەھێڵن و تا دەگەن بە دوورگەیەکی ئارام بۆ بەردەوام بوونی ژیان و دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی جەنگ، کە خەڵکی ناوچەکەیانی خستە ژێر مەترسی گەورەوە.

جێگەی باسە، ھونەرمەند سامی کاکە، لە ساڵی 1976 لە ھەولێر لە دایک بووە، نزیکەی چارەگە سەدەیەکە لە بواری دەرھێنان کاردەکات و، خاوەنی چەند بەرھەمێکی جوانە بە ناوه‌كانی " ئەودیوی تاوان، دارک دەی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوە، ژیان لە گەڕەکێک و سپی سپی " .

هه‌ولێر

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.