Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:37

سکای نیوز: هه‌سه‌ده‌و داعش بۆ رزگارکردنى هاولاتیانى سڤیل رێکده‌که‌ون 

150 چەكداری داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی هه‌سه‌ده‌ كرد
کوردستان TV
100%

مالپه‌رى كه‌نالى "سكای نیوز"، بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئەمرۆ سێشه‌ممە، ئاگربەستێك لەنێوان شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لە ناوچه‌ى  باغۆز ئەنجامدراوە".

ئەو ئاگربەستە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیە سیڤیل و بریندارانەدایە كە لە باغۆز لەژێر دەستی پاشماوەی چەكدارانی داعشدا گیریان خواردوە، لەگەڵ خێزان و كەسوكاری چەكداره‌كان".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دوێنێ دووشەممە 150 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد ، كه‌ 150 تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات كردووە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات كە بە زۆری لە باڵی ڕۆژئاوای پەكەكە پێكهاتووە، تا ئێستە سەدان دیلی داعشی لەبەردەستدایە و ژمارەیەكی بەرچاویشی رادەستی حكوومەتی عێراق كردووەتەوە.

لە ماوەكانی رابردوودا 350 چەكداری تری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ئەو هێزانە كردبووەوە، بە تایبەتیش دوای دەستپێكردنی هێرشی پاكردنەوەی دواهەمین مۆڵگەی داعش لەسەر سنووری سووریا و عێراق.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.