Erbil 10°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 12:35

24 گومانلێکراوی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

ئۆپراسیۆنەكە لە ناوچەكانی ئیلیك ئادەم و تەكە كۆی ئەنجام درا
24 گومانلێكراوی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیركران
کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە هەڵمەتێكدا لە ناوچەی سامسۆن لە باكووری توركیا توانیان 24 كەس دەستگیربكەن بەتۆمەتی گومانكردن بەوەی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشن .

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە  ، هێزێكی نەهێشتنی تیرۆر لە ئۆپراسیۆنێكدا لە ناوچەكانی ئیلیك ئادەم و تەكە كۆی توانی ئەو گومانلێكراوانە دەستگیر بكات .

روونیشیكردەوە كە ئۆپراسیۆنەكە دەستگیركردنی 24 هاووڵاتی بیانی لێكەوتەوە كە گومان دەكرێت سەر بە گروپی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.