فیلمی سینەمایی " گوڵ نسا " لە دەرهێنانی "ستار چەمەنی گوڵ" دەرهێنەری کوردستانی بۆ یەکەمین جارلە شاری سنە نمایش دەکرێت.
بڕیارە " گوڵ نسا " بە ئامادەبوونی ستار چەمەنی گوڵ دەرهێنەر، ڤیدا ساڵحی نووسەر و ئەکتەران و ژمارەیەکی دیکە لەوانەی لە بەرهەمهێنانیدا بەشداربوون و هەروەها ژمارەیەک لە هونەرمەندان و نووسەرانی کوردستانی بۆ یەکەمین جارله شاری سنە نمایش بکرێت.
لە نوێ ترین بەشداریی نێونەتەوەیی فیلمی "گوڵ نسا" دا "ڤیدا ساڵحی" نووسەری فیلمنامەکە، خەڵاتی باشترین فیلمنامەی بەشی نێونەتەوەیی و "ستار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی دووهەمین خەڵاتی ساڵانەی سینەمایی "دارئەلسەلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقاییان مسۆگەر کرد.
"گوڵ نسا" وەکوو دیارترین بەرهەمی سینەمایی "چەمەنی گوڵ" بەشداریی 25 فێستیڤاڵی جیهانی کردووە و توانیویەتی 9 خەڵات بەدەست بێنێت.
یەکەمین نمایشی جیهانیی " گوڵ نسا " لە 51هەمین خولی فێستیڤاڵی ڕێمی هیوستۆنی ئەمریکا لە ساڵی 2018ی زایینی بوو. لەم فێستیڤاڵە گرینگەدا خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەری پیاو پێشکەش بە "گوڵ نسا" کرا.
هەروەها لە فێستیڤاڵەکانی بروکلین و زەنگبار یان تانزانیا و ڕێد لە نۆروێژ خەڵات کرا، لە سالێنتۆ لە ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەم فیلمە درا، "گوڵ نسا" لە فێستیڤاڵی کازانی ڕووسیا خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین وێنەگریی بردۆتەوە.
ئەم بەرهەمە ناوازە لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرەنگابوونەوەی توندتیژی دژی ژنان لە ئەمریکا خەڵاتی باشترین دەرهێنەری و بەرهەم هێنەریی یووسف کەریمی سپانسەر و بەرهەمهێنەری فیلم) بەدەستهێناوە.
"گوڵ نسا" لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 2018 توانی باشترین خەڵاتی داهێنان لە سینەما بباتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.