گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " لامیا " یەکەمین بەرهەمی خۆی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە كه پێشتر ته‌نیا بە فارسی گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه .
لامیا كه ماوه‌ی سالێكه ته‌نیا به زمانی فارسی گۆرانی ده‌لێت ، ئاشكرایده‌كات ، به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی به ناوی " بۆ خۆشه‌ویستی " ه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌تی به زمانی كوردی به‌رهه‌می هێناوه و له شاری سلێمانی كاره‌كانی بۆ ئه‌نجامداوه .
ئه‌م گۆرانیبێژه وتیشی ، کاری تۆمارکردنی بەرهەمەکە لە لایەن هونەرمەند "ئاریۆس " ئەنجام دراوە و هۆنراوەی "حەمە ئیبراهیمە " و کاری دەرهێنانی لە لایەن "ڕەوا "وە بۆ کراوە .
لامیا یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بە زمانی فارسی گۆرانی دەڵێت، کۆمپانیای هونەریی " ئاڤا میوزیك " کە گرێبەستی لەگەڵ ئەودا هەیە به هه‌مان شێوه گرێبەستی لەگەڵ هونەرمەند" موعین و جەمشید" و چەندین هونەرمەندی ناوداری دیکەی فارس‌دا هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.