ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی داعش له بیابانه‌كانی پارێزگاكه ده‌سووڕێنه‌وه و كه‌سیش نازانێ ژماره‌یان چه‌نده.
عید عه‌ماش، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: چه‌كدارانی داعش له‌بیابان و دۆڵه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار بوونیان هه‌یه و جووڵه چه‌كدارییه‌كانیان له‌دژی هاووڵاتی مه‌ده‌نی درێژه‌ی هه‌یه و له‌هه‌ندێ كاتیش‌دا بۆمب له‌سه‌ر رێگای هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌چێنن ، كه ئه‌مه‌ش بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان و ناوچه‌كه.
گوتیشی: له ئێستادا دوای ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سوریا كه‌وتۆته سه‌ریان، رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی به‌ره‌و عێراق ره‌وانه ده‌كات، بۆیه پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێگا لهدزهكردنی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ نێو خاكی عێراق بگرن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.