رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازی تازه‌یان له پارێزگای ئه‌نبار دامه‌زراندووه‌و ئامانجیشیان لێی كۆنتڕۆڵكردنی دوو رێگای ستراتیژی عێراقه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا ئاشكراكراوه كه دوو بنكه سه‌ربازییه تازه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێلی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌غداو هه‌ردوو پایته‌ختی سوریا و ئورده‌ن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شایانی باسه پێشتر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت به ئه‌مریكا له عێراقدا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بوونی راوێژكارانی سه‌ربازییه و ژماره‌یان ناگاته ده هه‌زار سه‌رباز ، كه له‌چوارچێوه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراقدان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه كاره‌كانی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تازه‌ی سوپای ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نبار ته‌واو بووه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان لهژێركاركردندایه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.