Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:06

ره‌وتی به‌در له‌ هادی عامری جیابوونه‌وه‌

ره‌وتی به‌دری نیشتیمانی به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ رێكخراوی به‌در راگه‌یاند
ره‌وتی به‌در له‌ هادی عامری جیابوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ره‌وتی به‌دری نیشتیمانی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ رێكخراوی به‌در راگه‌یاند. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ 28ی شوبات ره‌وتی به‌دری نیشتیمانی به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ رێكخراوی به‌در كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، راگه‌یاند و هاوكات سه‌ركردایه‌تی ئێستای ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ به‌ تاكڕه‌وی كردن تۆمه‌تبار كرد. 

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ره‌وتی به‌دری نیشتیمانی پێداگری له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: رێكخراوه‌ی به‌در به‌ ته‌واوی له‌و رێچكه‌یه‌ لایداوه و سیاسه‌ته‌كانی ڕێكخراوی به‌در بێ ئومێدی كردوون چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای تاكڕه‌وی ڕوون و ده‌رچوون له‌ ڕێبازی شه‌هیدان و خزمه‌تكردنی گه‌ل بنیات نراوه‌. 

دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ ئێستادا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ لادان و لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی به‌در، كه‌ ده‌ستیان سوور بووه‌ به‌ خوێنی عێراقییه‌كان و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوژمن به‌ستووه‌ته‌وه‌ و هیچ بوارێكیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی شوورا و هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌. 

به‌ره‌ی به‌دری وه‌ته‌نی ڕوونشیی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یاسای حزبه‌كانی عێراق له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی به‌در و حزبه‌كانیتر دروست كراوه‌، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی هه‌رێمی ده‌گۆڕنه‌وه‌ و گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقیشیان كردووه‌ته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ كوشتن و توندوتیژی. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.