شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی له عێراق پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پله‌كانی گه‌رما له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ له به‌غداو شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندتی بریتانی له‌سه‌ر زاری ئه‌و شاره‌زایانه گواستویه‌تییه‌وه كه پێشبینییه‌كان ئه‌وه دهردهدهخهن كه له‌كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو وه‌رزی هاوینی عێراق زۆر گه‌رم ده‌بێت.
كه‌شناسه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌غداو شاره‌كانی باشووری عێراق به تایبه‌تی به‌سره، له‌م مانگه‌دا به‌رزبۆته‌وه و له‌مانگه‌كانی تهمموزو ئابیشدا زیاتر به‌رزر ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.