ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دایه حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆی بخاته نێو ئاگر.
عه‌لی حسێنی، سه‌ركرده له هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ئیتیجا پرێس راگه‌یاندووه: پێشبینی ده‌كه‌ین رێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو عێراق داعش هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت حكومه‌ت ده‌ستی خۆی بخانه نێو ئاگر، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ریكه یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق هه‌موارده‌كاته‌وه.
گوتیشی: هه‌ر هێزێكی دوژمن هه‌وڵ بدات بێته نێو عێراق، وه‌ڵامدانه‌وه‌مان زۆر توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتی: عێراق250 چه‌كداری داعشی وه‌رگرتۆته‌وه .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.