Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:46

سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل: هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر بنکه‌کانی ئێران له‌ سوریا

تا ئه‌و كاته‌ی ئێران له‌ سووریا ده‌رده‌چێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، تاوتوێی هه‌ژموونی ئێران ده‌كه‌ن له‌ سووریا.

له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین هه‌ژموونی ئێران ده‌بێت له‌ سووریا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات و گوتی: "هه‌نگاوی پێویست دژبه‌ هه‌ژموونی ئێران ده‌گرینه‌به‌ر له‌ سووریا و هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر بنكه‌كانیان. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئێران له‌ سووریا ده‌رده‌چێت. له‌ شوێنێكی نزیك به‌ سنووره‌كه‌مان رێگه‌ به‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێران ناده‌ین".

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێبكه‌وێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆببێته‌وه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.