لە راگەیەندراوێکدا دەستەی كەشناسیی عێراق ئاماژه بهوه دهكات كهله سێشەممە ئاسمانی ناوچەكانی ههرێمی كوردستان هەور بێت لەگەڵ بارانێكی كەم و دروستبونی هەورە بروسكە
راشیدهگهێنێت لە ناوەڕاستی عێراقیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی كەمی بچڕبچڕ و هەندێكجاریش هەوروبروسكەن لە ناوچەكانی باشوریش هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا.
كهشناسی عێراق ئاماژه بهوهش دهكات رۆژی چوار شەممە لە هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم و دروستبونی تەم، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاستیش نمیچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەكاتەكانی شەودا، لە ناوچەكنی باشوریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەكدا.
لهكۆتادا کەشناسی عێراق رایدهگهێنێت ، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور بێت لەگەڵ بارینی بارانێكی مامناوەند و بەهێز و دروستبونی هەورە بروسكە، لەناوچەكانی ناوەڕاستیش بە رۆژ نمیچە هەور و بە شەو دەبێتە هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.