هێزە عێراقییەکان دووەم کاروانى چەکدارانى داعشیان رادەست کرایەوە کە لەماوەى رابردوودا و لە کۆتا مۆڵگەکانى ئەو رێکخراوە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى (231) چەکدار و توندڕەوى نێو ریزەکانى داعشیان رادەستى دەسەڵاتدارانى عێراق و فیرقەى نۆى سوپاى عێراق کردەوە کە لە دوا مۆڵگەکانى ئەو رێکخراوە لە سنورى گوند و شارۆچکەى باغۆز دەستگیرى کردوون.
به‌گوێری هه‌واڵێكی سكای نیوز، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی 231 چه‌كداری داعشیان راده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌یان به حكومه‌تی عیراق، كه له گوندی باغۆز له رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی 151 چه‌كداری تری داعشیان راده‌ستی حكومه‌تی عیراق كردبووه‌وه، كه پێشتر له سوریا ده‌ستگیركرابوون.
به‌رپرسێكی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاندووه، له رۆژانی داهاتوودا عیراق ژماره‌یه‌كی تر چه‌كداری داعش وه‌رده‌گرێته‌وه كه له سوریا له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه دهستگیركراوبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.