سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، نوری مالكی رایگه‌یاند "له عێراقدا پێویست به راوێژكار، پسپۆڕ و مه‌شقی سه‌ربازانی ئه‌مریكی هه‌یه".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی عه‌هد سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه هێزێكی میلیشیایی شیعه مه‌زهه‌به، نوری مالكی باسی له پێشهاته‌كانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه كرد و گوتی:ده‌ركردنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانیشدا نییه. له عێراقدا پێویست به راوێژكار، پسپۆڕ و مه‌شقی سه‌ربازانی ئه‌مریكی هه‌یه.
نوری مالكی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه له سه‌رده‌می حكومڕانی ئه‌ودا داوای سه‌ربازی ئه‌مریكی كردووه بۆ عێراق و گوتی: "له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی مندا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نه‌هاته وڵاته‌وه".
ناوبراو په‌یامی ئاشتیی ئاراسته‌ی رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كرد و گوتی: "ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و روومان بێت، ده‌یان هه‌نگاو به‌ره‌و رووی ده‌چین. ئه‌وه بۆ سه‌در و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌یه. له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در من هیچ رێگریهكم نییه. هه‌وڵی ئاشتیی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا ره‌ت ناكه‌مه‌وه"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.