Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:10

سه‌رکرده‌یه‌کی سوننه‌: ئێران ده‌یه‌وێت ھێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بکاته‌ ده‌ره‌وه‌

مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق پێویسته‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژ به‌ناوی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، شێخ مزاحم حوێت رایگه‌یاند "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازیییه‌كان ئه‌مریكا كۆبووینه‌وه‌ و باسمان له‌ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد.

شێخ مزاحم حوێت له‌ لێدوانێكیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای ئه‌مریكی كۆبووینه‌وه‌ و بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق پێڕاگه‌یاندن كه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ بوونی ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ و ئه‌و ھێزانه‌شی باس له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن ئه‌و ھێزانه‌ن كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن.

سه‌باره‌ت به‌بوونی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی بیانی له‌ عێراق حوێت گوتی: "ئه‌گه‌ری ھه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بچێته‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئێمه‌ بوونی ئه‌مریكییه‌كان به‌ گرنگ و پێویست ده‌زانین و ھه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ رێگه‌ی ھێزه‌ سوننییه‌كان و ئه‌و ھێزه‌ شیعانه‌شی كه‌ تێڕوانینی پۆزه‌تیڤییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ھه‌یه‌ رێگریی له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بكه‌ین و ده‌نگی پێنه‌درێت.

حوێت له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان به‌ ئه‌مریكییه‌كانیان گوتووه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق وه‌كو فه‌لـلوجه‌ ئه‌مریكا ھه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه‌، به‌ڵام گرنگه‌ ھه‌ڵه‌كانی خۆیان چاك بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر پشتگیری له‌ بوونی ئه‌وان له‌ عێراق بكات.

گوته‌بێژ به‌ناوی ھۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ھێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌شیدا چه‌ندین ھێزی شیعه‌ ھه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكان له‌ عێراق و گوتی: "راسته‌ ھه‌ندێك لایه‌ن ھه‌ن ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه‌ بێت و ھیچ ھێزێكی ئه‌مریكی له‌ عێراق نه‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌مه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ھێشتا ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان زۆر پێویستییان به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ھه‌یه‌ و ئه‌وان تاڕاده‌یه‌ك گه‌ره‌نتییه‌كی باشن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ھێشتا ھه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر عێراق ماوه‌".

ئه‌و ھه‌روه‌ھا رایگه‌یاند كه‌ ھێشتا ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌ردانی زیاتر له‌ عێراق بكات و گوتی: "ئێران له‌ رێگه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیی دارایی و چه‌كیشیان ده‌كات، له‌وێشه‌وه‌ پاڵپشتیی ھێزه‌ سیاسییه‌كانییان له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات ده‌یه‌وێت ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بكاته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ كارێكی ئه‌سته‌م ده‌زانیین له‌م كاتانه‌دا".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.