Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:21

حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: من بووم په‌یوه‌ندی نێوان سه‌درو سعوودییه‌م دروست کرد

سعوودییه‌كان شیعه‌یه‌كی عه‌ره‌بی دوور له‌ ئێرانیان ده‌وێ
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، نووسه‌رو بیرمه‌ندو سیاسه‌توانی عێراق،  له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی قودس ئه‌لعه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه‌: په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی له‌ نێوان من و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دا هه‌یه‌، هه‌ر منیش بووم په‌یوه‌ندی نێوان سه‌درو سعوودیه‌م دروست كرد و تا ئێساتش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

عه‌له‌وی له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: سعوودییه‌كان شیعه‌یه‌كی عه‌ره‌بیان ده‌وێ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئێرانه‌وه‌ نه‌بێت.

888

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی به‌كاربێنێ، ده‌توانێ به‌ رۆكێتی كێشوه‌ر بڕ هێرش بكاته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ فڕۆكه‌ هێرش بكات، له‌وانه‌یه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌چه‌كی ئێرانی فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان بخاته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مریكا لێدانێكی به‌هێز ده‌بێت.

ئه‌و بیرمه‌ندییه‌ عێراقییه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ حه‌شه‌دی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.