ده‌رهێنه‌رێكی سووریی بۆ وێنه‌گرتنی فیلمه دێكیومێنتارییهكهی ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌ندامانی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان، خۆی كرد به ئه‌ندامی یه‌كێك له‌و گروپانه و به‌مشێوه‌یه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی هێنایه سه‌ر گیانی تا فیلمه‌كه‌ی درووست بكات.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كه ناوی " ته‌لال دركی "ـیه به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ی، ساڵی 2014 خۆی گه‌یانده باكووری رۆژئاوای سووریا و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو له‌ناو گروپی " جهبههتونوسڕه "ـدا مایه‌وه.
ته‌لال له‌كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا له ساڵی 2011ـدا وه‌ك وێنه‌گر كاری بۆ ئاژانسه جۆراوجۆره‌كانی هه‌واڵ ده‌كرد تا ساڵی 2014 كه به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ی، خۆی كرد به ئه‌ندامی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی ده‌ڵێت: ئه‌ركێكی مه‌ترسیدارم خستبووه سه‌ر شانم، له هه‌ر ئانوساتێكدا ئه‌گه‌ری هه‌بوو بكوژرێم.
فیلمه‌كه‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ده‌رباره‌ی جیهادییه‌كی سوورییه به‌ناوی " ئه‌بو ئوسامه " كه باوكی 6 منداڵه و ئه‌ركه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه له‌ناو گروپی " جهبههتونوسڕه "ـدا.
ته‌لال دركی ده‌رهێنه‌ری فیلمی دێكومێنتاریی " له باوكان و كوڕانه‌وه " ئێستا له لۆس ئانجلێسی ئه‌مریكایه و فیلمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چوار فیلمی دیكه له به‌شی فیلمی دێكیومێنتاریی فستیڤاڵی ئۆسكاری ئه‌مساڵ نمایش ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه گروپی جهبههتونوسڕه كه لقێكی گروپی قاعیده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له سووریا خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، ناوی خۆی گۆڕیی بۆ " جه‌بهه‌ی ته‌حریروشام".
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.