Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:49

داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

له‌شه‌ڕگات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر شه‌ڕگات بڵاوكرده‌وه‌.

حه‌شدی شه‌عبی له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت: خه‌ڵكی گوندی نه‌مل له‌باشووری شه‌ڕگات به‌هاوكاری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس به‌رپه‌رچی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان دایه‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ قوربانیانی هێرشه‌كه‌ و رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

دوێنێ هه‌ینی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان به‌رپه‌رچی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان له‌گوندی نه‌مل شارۆچكه‌ی شه‌ڕگات له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین داوه‌ته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.