لە كۆبونەووەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ خالد رەوزان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كوەیت، عهبدولمههدی داوای لێكردوە بۆ باشكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوانیان، رێككەوتنێكی هاشێوەی رێككەوتنەكەی ئوردن لەنێوانیاندا ئیمزا بكەن و پەڕەیەكی نوێی سپی بۆ داهاتووی پەیوەندیەكانیان هەڵبدەنەوە.
ئەوەشی خستۆتەروو كە عێراق هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئاسەواری جەنگ و وێرانكارییەكانی ساڵانی رابردووی بسڕێتەوە و لەگەڵ دراوسێكانیدا لە باشترین پەیوەندی ئابووری و بازرگانیدا بێت.
هاوكات داوایكردووە ناوچەیەكی پیشەسازی هاوبەش لەسەر سنوورەكان دروست بكرێت و لەگەڵ چالاكردنی جووڵەی بازرگانی، ئاسانكاری بۆ كاری وەبەرهێنەرانی نێوان هەردوولا بكرێت.
لەبەرامبەردا وەزیری بازرگانی كوەیت خۆشحاڵی خۆی بۆ باشكردنی ئەو پەیوەندیانە لەگەڵ عێراق نیشانداوە و بەڵێنیداوە ئاستی گەشەپێدانیان زیاتر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.