Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:46

چله‌ی ماته‌مینی نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یه‌كه‌م به‌رهه‌می نووسینی درامای چیرۆكێكی ئێزگه‌یی بووه‌ ساڵی 1962
کوردستان TV
100%

سبه‌ی شه‌ممه‌ كات 3ـی دووای نیوه‌ڕۆ 23ـی 2ـی 2019 چله‌ی ماته‌مینی خوالێخۆشبێت نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌هۆڵی ڕۆشنبیری _ ڕێگای كه‌ركووك.

 نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان له‌ساڵی 1946 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ ، قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تایی له‌گوندی عه‌وێنه‌ شاره‌دێی عه‌نكاو هه‌ولێر ، ئاماده‌یی له‌ ناسریه‌و هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌ . ساڵی 1969 _ 1970 ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدادی ته‌واوكردووه‌ _ به‌شی شانۆ

 یه‌كه‌م به‌رهه‌می نووسینی درامای چیرۆكێكی ئێزگه‌یی بووه‌ ساڵی 1962 ، یه‌كه‌م تێكستی شانۆیی به‌ناوی مه‌م و زین له‌ ساڵی 1967 نووسیووه‌ .

به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر :

1_ شانۆگه‌ری نه‌فره‌تلێكراو _ نووسین و ده‌رهێنان

2_ شانۆگه‌ری جه‌نگاوه‌ری شێت ، نووسین و سه‌رپه‌رشتی

3_ شانۆگه‌ری ترس ، نووسین و ده‌رهێنان

4_ شانۆگه‌ری بووكی په‌رده‌ ، ده‌رهێنان

5_شانۆگه‌ری پیلان ، نووسین و ده‌رهێنان

6_ شانۆكه‌ری قه‌ل و ڕووته‌ ، نووسین و ده‌رهێنان

7_شانۆگه‌ری پێشانگا ، ده‌رهێنان

8_ شانۆگه‌ری خاڵۆی ڕێبوار ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

9_ شانۆگه‌ری خه‌ملی په‌مۆ ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

10_ شانۆگه‌ری گێچڵه‌كانی حه‌مه‌ وه‌ی‌وه‌ی ، نووسینو ده‌رهێنان .

11_ شانۆگه‌ری بووكی به‌فر ، ده‌رهێنان

12_ شانۆگه‌ری قه‌ڵای ده‌مدم ، نووسین و ده‌رهێنان

13_ شانۆگه‌ری خانزادێكی تر ، نووسین و ده‌رهێنان

14 _ شانۆگه‌ری خه‌ج و سیامه‌ند ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

15_ شانۆگه‌ری فایلی 67 ، ده‌رهێنان

16_ شانۆگه‌ری شاری ئه‌وین ، نووسین و ده‌رهێنان

17_ شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

18_ شانۆگه‌ری ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین ، ده‌رهێنان

19_ شاۆگه‌ری سێداره‌ ، نووسین و ده‌رهێنان

20_شانۆگه‌ری زنجیر ، ده‌رهێنان

21_ شانۆگه‌ری گوریس‌ ، نووسین و ده‌رهێنان

22_ شانۆگه‌ری چه‌پكێ گوڵ ، نووسین

23_ شانۆگه‌ری دووكه‌ڵ ، نووسین

24_ شانۆگه‌ری حوكمی قه‌ره‌قووش‌ ، ده‌رهێنان

25_ شانۆگه‌ری دڵدارێكی قرچۆك ، ده‌رهێنان

26_زنجیره‌ درامای فه‌قێ ئه‌حمه‌د داره‌شمانه‌ ، نووسین و ده‌رهێنان

27_ شانۆگه‌ری ئالوگۆڕ ، نووسین

28_ درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووخ ، نووسین و ده‌رهێنان

29_ درامای سێ كه‌له‌پووچ ، سیناریۆو ده‌رهێنان

30_ درامای چه‌قۆ ، سیناریۆو ده‌رهێنان

31_ زنجیره‌ی ته‌لاری مه‌زن ، نووسین و ده‌رهێنان

32_ درامای هه‌ڵچوون ، نووسین

33_ درامای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ ، نووسین و ده‌رهێنان

34_ درامای مه‌رج ، نووسین و ده‌رهێنان

35_ درامای گوێزان ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

ktv

خوالێخۆشبێت ته‌ڵعه‌ت سامان چ وه‌ك نووسه‌ر یان ده‌رهێنه‌ر چه‌ندین كاری هونه‌ری دیكه‌ی هه‌بووه‌ له‌ دراماو شانۆگه‌ری وئۆپه‌رێت كاری وه‌رگێڕانیشی كردووه‌ ، جێگه‌ی داخه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی 14ـی 1ـی2019 به‌ڕووداوی هاتووچۆ چووه‌ به‌ردلۆڤانی خودا ، له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌ خاكسپێردرا ، رووحی شادبێ‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.