Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:16

دره‌ختێکی پیرۆزی ژاپۆنییه‌کان له‌ عێراق ده‌ڕوێندرێت

باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن پێنج دره‌ختی به‌دیاری داوه‌ته‌ شاره‌وانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا
کوردستان TV
100%

شاره‌وانی به‌غدا ده‌ستیكردووه‌ به‌ رواندنی پێنج دره‌ختی ژاپۆنی له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا .

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له‌ به‌غدا پێنج دره‌ختی له‌ جۆری" ساكورا " كه‌ لای ئه‌وان زۆر پیرۆزه‌ ، به‌دیاری داوه‌ته‌ شاره‌وانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بیڕوێنن، هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك چاودێری پێویستی دره‌خته‌كان ده‌كات تا گه‌وره‌ ده‌بن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌گه‌ر رواندنی دره‌خته‌كان به‌ گوێره‌ی كه‌شوهه‌وای پایته‌خت سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا دره‌ختی زیاتر ده‌ڕوێنن.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.