باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگەیاند، عێراقییه‌كان هێشتا ئاماده نین بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا داوا بكات، واشنتن ئاماده‌یه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و خاكی عیراق به‌جێ ده‌هێڵن.
له‌م باره‌یه‌وه جۆی هوود كاربه‌ڕێوه‌به‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گوتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داخوازی حكوومه‌تی عیراق له‌ناو خاكی عیراقدان و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عیراق داوایان لێ بكات ئه‌و هێزانه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ناتۆ خاكی عیراق به‌جێ ده‌هێڵن.
هوود ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئاماده نین و ناتوانن ئاسایشی وڵات بپارێزن به یارمه‌تی و هاریكاری هێزه بیانییه‌كان نه‌بێت كه له ناو خاكی عیراقدان.
گوتیشی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له عیراق نییه به‌ڵكو ڕاهێنه‌رو ڕاوێژكاری سه‌ربازی له عیراق هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو كه به‌نیازه هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له عیراق بهێڵێته‌وه تا چاودێری ئێران بكه‌ن ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.