Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:08

نه‌به‌ز کاری هونه‌ری و چه‌ک تێکه‌ڵ به‌ یه‌کتر ده‌کات

كارێكی‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوی‌ وێرانكاره‌كان له‌ میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار " ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهانه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا چه‌ند كارێكی هونه‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌بوون بۆ په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ك و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان.

ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ هونه‌رییانه‌وه‌ توانییویه‌تی تێكه‌ڵ كێشێك ئه‌نجام بدات، لە نێوان" چه‌ك و موزیك " و " چه‌ك و سه‌ربازی "و  چه‌ك و كورسی ده‌سه‌ڵات .

پێشتر كارێكی‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوی‌ وێرانكاره‌كان له‌ میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، له‌دایكبووی ساڵی 1986ی شاری هه‌ولێره‌ و هاوكات مامۆستای به‌شی شێوه‌كارییه‌ له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر.

باسنيوز

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.