دووه‌م كتێبی " نووسه‌ری ئه‌مریكی " كۆرمهك مهككارتی " له ژێر ناوی " جێگایەك نییە بۆ پیرەمێردەكان " له لایه‌ن " جه‌بار سابیر" خرایه سه‌ر زمانی كوردی و ناوه‌ندی ئاوێر له زنجیره بڵاوكراوه‌كانیدا چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه .
كۆرمهك مهككارتی، ڕۆمانووس و شانۆنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكییه و ساڵی 1933 له شاری پرۆفێندس له ویلایه‌تی ئایلهنده هاتۆته دنیاوه ، ئه‌م كتێبه دووه‌م كتێبی ئه‌م نووسه‌ره‌یه به زمانی كوردی و پێشتر ته‌نها ڕۆمانی "ڕێگا"ی له‌لایه‌ن " ئارام ره‌شید " ه‌وه كراوه به كوردی .
ئه‌ده‌بیاتی " مهككارتی " پڕه له ململانێی نێوان ژیان و مردن هه‌ر وه‌كو چۆن له ڕۆمانی " جێگایەك نییە بۆ پیرەمێردەكان" به ته‌واوی ئه‌و ململانێیه زه‌ق ده‌بێته‌وه ، رۆمانه‌كه‌ی ناوبراو باس له چیرۆكی لەحیمچییەكی سادە ده‌كات، كە بۆ راووشكار ئەچێتە دەشتەكانی باشووری ئەمریكا ، بەڕێكەوت و پارەیەكی مۆڵ بە دەست ئەهێنێ ، به‌ڵام دواجار پارەكە سەری خۆی و هاوسەرەكەیشی دەخوات ز
ئه‌م نووسه‌ر خاوه‌نی ده‌یان سیناریۆی فیلم و رۆمانه كه دیارترینیان بریتیین له " پاسه‌وانی باخه‌كه 1965 ، تاریكی له ده‌ره‌وه 1968 ، كۆرپه‌له‌ی خودا 1974، نیوه‌ڕۆی خوێناوی له خۆرئاوا 1985، سه‌رجه‌م ئه‌سپه قه‌شه‌نگه‌كان 1992، په‌یكه‌رتاش 1995، كوڕێژگهی باخه‌وانه‌كه 1976 ، شاری پێده‌شته‌كان 1998، جێگایەك نییە بۆ پیرەمێردەكان 2005، ڕێگا 2006 و هه‌ڵهاتن یاساغه 2006 .
ڕۆمانی "جێگایەك نییە بۆ پیرەمێردەكان" به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رزوو خوێنه‌رێكی زۆری له خۆی كۆكرده‌وه بۆیه له ساڵی 2007 دا له‌لایه‌ن برایانی كۆین فیلمێكی زۆر جوانی لەسەر ئەم رۆمانە دروستكرد و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا توانی چوار خەڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ست بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.