Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:26

عادل عەبدولمەهدی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە

عەبدولمەهدی: دیداری گرنگمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە
عادل عەبدولمەهدی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە
کوردستان TV
100%

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: دیداری گرنگمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئەنجامداوە، دۆخەکە زۆر باشە و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە. 

هه‌روه‌ها دەڵێت: میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات.  

لەبارەی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2019 ، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "بەڵێ میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت هەیە، میکانزمی هەناردەکردنی نەوت رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات و پێویستە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت، ئەمە لەسەری رێكکەوتووین، ئەوەی تایبەتە بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەوا بەدەست وەزارەتی داراییە و رێنمیایی دەرچووە و دەست بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە کراوە، ئەمە بۆ هەموو یەکە داراییەکانە".   

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.