وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه ھاووڵاتییه‌كی دانیشتووی به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه رفێندراوه و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی وه‌ك فیدییه، داوای ١٠٠ ھه‌زار دۆلاری له باوكی كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لیوا سه‌عد مه‌عن له رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه‌سێك نووسینگه‌ی نه‌ھێشتنی تاوان له ناوچه‌ی مه‌نسوور سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غدای ئاگاداركردووه كه رووبه‌ڕووی رفاندن بووه‌ته‌وه.
لیوا سه‌عد مه‌عن روونیكردووه‌ته‌وه كه دوای لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌رچاوه نھێنییه‌كان و بینینی دیمه‌نه‌كان له كامێره‌كانی چاودێرییه‌وه، ھێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سه‌كه‌یان دۆزیته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و چر له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه، ده‌ركه‌وت كه به ھیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی رفاندن نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ھاوڕێی رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بیڕفێنن و كه‌سوكاره‌كه‌ش له رفاندنه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
لیوا سه‌عد مه‌عن گوتیشی: "كه‌سه‌كه ھه‌وڵیدابوو له‌و رێگه‌یه‌وه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی وه‌ك فیدییه، ١٠٠ ھه‌زار دۆلار له باوه‌كی وه‌ربگرێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی دادوه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگیرێته‌به‌ر.
ھاوكات شاره‌زا له كاروباری یاسایی و ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، تارق حه‌ره‌ب رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره رفاندنه كه ئه‌و كه‌سه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی ٤٥٦ له یاسای سزاكانی عێراق به فێڵبازی ھه‌ژمار ده‌كرێت.
تارق حه‌ره‌ب گوتیشی: سزای ئه‌و جۆره رفاندنه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامیداوه، زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.