لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، نووسینگهى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایدهگهێنێت ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی كوتلەی نەسر د.حەیدەر عەبادی گفتوگۆیان سەبارەت بهچڕکردنەوەی هەوڵەکانی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ دووبارە بوونیاتنانەوەی ووڵات.
ڕایدهگهیهنن ئێوارهى رۆژى سێشەممە 12/2/2019 بهسهرۆكایهتى د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێك لهئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهفراكسیۆنه كوردستانیهكان سەردانی د.حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پیشووی عێراقیان کرد.
نووسینهگهى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕاشیدهگهیهنن ، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە گشت پێشهات و پێشبینی و رووداوە هەنووکەییەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق کرا، هەردوولا جەختییان لە گرنگی هاوهەڵوێستی و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی گشت لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ بووژانەوەو سەر لەنوێ بوونیاتناوەی ووڵات بەتایبەت دوای ئازادکردنی زۆربەی ناوچەکان لە ژێردەستی داعش.
شاندەكه ئاماژەیان بەوەدا كه" بەغدا و هەریم هەردولا پێویستیان به یەكدی هەیە وه عێراقیش بە هەموان، وه ئومێدی ئەوەیان خواست كه کوتلەی نەسر رۆڵی چالاک و هاوبەشی لە کایەی سیاسدا هەبێت، وه پێویستە هەوڵە سیاسییەکانی لایەنەکان چڕ بکرێتەوە و کەشوهەوا بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی هەموو لایەک بەشدار بێت بۆ پێشخستنی کایەی سیاسی عێراق و هەروەها بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی یاسادانان و گشت دەزگاکانی تری وڵات بۆ بەجێگەیاندنی بەرنامەکانی حکومەت بەجۆرێک خزمەت بە هاووڵاتیان بگەیەنێ".
لەلای خۆیەوە د.عەبادی بەخێرهاتنی د.بەشیر و شاندی یاوەری کردو بە پێویستی زانی کە ئەو دیدارانە بەدەوامی هەبێت،چونکە ئەم قۆناغە پێویستی بە هەماهەنگی و یەکڕیزی و یەکدەنگی گشت لایەک هەیە بۆ تێپەڕاندنی و خۆدوورخستنەوە لە کێشمەکێشی سیاسی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.