Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:02

ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق کۆده‌بێتەوە

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی عێراق كۆبێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كاتژمێر ده‌ى به‌یانى به‌كاتى نیویۆرك و شەشی ئێوارەی سبەی چوارشه‌ممه‌ بە كاتی هەولێر كۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەكەدا جینین هێنیز نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتارێك پێشكەش بكات.

هەروەها چاوەڕوان دەكرێ هێنیز لە وتارەكەیدا باسی دواهەمین پێشڤەچوونەكانی عێراق و كارەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یارمەتیدانی ئەم وڵاتە بكات.

میدیاكانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی ئەم كۆبوونەوەی سبەینێیان بڵاو كردووەتەوە و هێشتا لە ژێدەری نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.