ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێ باره‌گای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی مه‌نسور له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت داخران.
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه كه هێزێكی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی سێ باره‌گایان له ناوچه‌ی مه‌نسور له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت داخستووه.
هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی روونیشكردۆته‌وه كه سێ باره‌گاكه به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی ناونرابوون و له‌نێو باره‌گاكانیشدا ده‌ست به‌سه‌ر چاپخانه‌یه‌كی دروستكردنی ناسنامه‌و چه‌كی سووك و فڕۆكه‌ی دڕۆن دا گیراوه .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.