ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 11 ى 2 ى 2019 ، ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانستی کەپرۆژەیەکی نوێیە لەقەزای کەلار پشت زانکۆی گەرمیان
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلارو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت
ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو 2 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی (سوریا )ن/ بەمەبەستی کارکردن ڕویان لەسنووری گەرمیان کردووە
راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەمەبەستی بشکنین تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.