جارێكی دیكە لە نووسینی “ سابیر ڕەشید “چاپی دووەمی ڕۆمانی" شمشێری موسا " بە دیزاینێكی جوان لە چاپخانەی تاران چاپ كرا و كەوتە كتێبخانەكان و بەر دیدی خوێنەرانەوە .
دهربارهی چاپكردنهوهی كتێبهكهی بۆ جاری دووهم " سابیر رهشید " ئاشكرایدهكات ، چاپی یەكەمی ڕۆمانی " شمشێری موسا " چاپ كرا و كەوتە بازارەوە و لە دوایەمین پێشانگای كتێب كە لە هەولێر كرایەوە و لە خانەی چاپكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەمووی لێ فرۆشرا و هیچ دانەیەكی نەمایەوە و بووە پڕ فرۆشترين ڕۆمانی ساڵی 2018 .
به هۆی ئهوهی ئهم رۆمانه داواكارییەكی زۆری لەسەر بوو لەلایەن خوێنەران و قوتابیانی زانكۆوە ، بۆیە جارێكی دیكە بە دەستكارییەكی زمانەوایی و جوانەوە لەلایەن كەسێكی پسپۆڕی وزمانیەوە پووخت كرایەوە .
سابیر ڕەشید ، یەكێكە لە چیرۆكنووسە هەرە دیارەكانی كوردستان و، ئەزموونێكی دوور و درێژی لەو بوارەدا هەیە و تا ئێستا چەندین ڕۆمان و چیرۆكی دیكەی بە چاپ گەیاندووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.