Erbil 24°C ھەینی 14 ئازار 16:13

مونا قەهوەچی:‬ تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە کەرکووک خەڵکی‮ ‬ئەو شارە ئاسوودە نابن‮ ‬

دەمانەوێت بەشداری‮ ‬كارامان لە كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەبێت‮
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬توركمان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەڵێ‮: ‬تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك شارەكە سەقامگیری‮ ‬بەخۆیەوە نابینێت و خەڵكەكەی‮ ‬ئاسوودە نابن‮. ‬مونا قەهوەچی‮ ‬لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەڵێت‮: ‬لە كابینەی‮ ‬نوێدا دەمانەوێت پۆستێك وەربگرین كە بتوانین خزمەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬پێ بكەین‮.‬

ناوبراو دەشڵێت‮: ‬پاش كۆبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان لەگەڵ پارتی‮ ‬لەسەر بەشداریمان لە كابینەی‮ ‬نوێدا گفتوگۆ دەكەین‮. ‬

مونا قەهوەچی‮ ‬دەشڵێ‮: ‬وەكو پێنج لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەرلەمانتار پڕۆژەیەكمان ئامادەكردووە و لەكاتی‮ ‬دانیشتن لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە ئاشكرا پێیان رادەگەیەنن كە دەمانەوێت بەشداری‮ ‬كارامان لە كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەبێت‮.
 ‬
ئاشكراشی‮ ‬دەكات‮: ‬پاش كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان،‮ ‬لەسەر بەشداریمان لە كابینەی‮ ‬نوێدا گفتوگۆ لەگەڵ پارتی‮ ‬دەكەین‮.

سەبارەت بە دۆخی‮ ‬كەركووك و بەشدارینەكردنی‮ ‬عیرفان كەركووكی‮ ‬لە دانیشتنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا؟ مونا قەهوەچی‮ ‬گوتی‮: ‬كاك عیرفان كەسێكی‮ ‬توركمانە لەسەر لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگایە و هاتووچۆی‮ ‬كەركووك دەكات،‮ ‬بەڵام تا دۆخی‮ ‬شارەكە نەگەڕێتەوە پێش ‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەشداری‮ ‬دانیشتنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا ناكات‮.

‬لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەش بۆ كەركووك؟ سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬توركمان دەڵێ‮: ‬پێویستە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بگەڕێنەوە شارەكە و زۆرینەی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬توركمانیش پشتگیری‮ ‬ئەوە دەكەن؟ گوتیشی‮: ‬تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك خەڵكی‮ ‬ئەو شارە ئاسوودە نابن‮. ‬

قەهوەچی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬وەكو توركمان پێشمەرگە بە هێزێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەزانین و هیچ كات نەمانگوتووە با توركمان هێزێكی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت‮. ‬

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.