هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتحی سەربە حەشدی شەعبی هێرشی توند دەكاتە سەر سوپای ئەمریكاو بە ترسنۆك ناوده‌بات و ڕاشدەگەیەنێت، كه ئەوان ناتوانن له نێو شارەكانی عێراقدا بسوڕێنەوەو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ول ده‌ده‌ن بنكە و بارەگایان لە عێراقدا نه‌مینێنت.
هادی عامری لە میانەی كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە بەغدا ووتارێكى پێشكەشی كرد‌و ووتی" سوپای ئەمریكا لەوە ترسنۆكترن لە عێراقدا بسوڕێنەوە و هەموو ئەو هەواڵانەش بریتین لە پڕوپاگەندەی ناڕاست".
وتیشی" بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین سوپای ئەمریكا لە زەوی و ئاسمان و ئاوی عێراقدا بوونى هه‌بێ ، ئەمەش لە پەرلەمان یەكلایی دەكەنەوە".
عامرى له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا، كه له تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بلاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێگه‌ى سه‌ربازى و سیاسى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و دژایه‌تى خۆى بۆ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌مه‌ریكا له كاروبارى سیاسى عێراق نیشان ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.