بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە لە رەوتی سەدر، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ چەسپاندنی پلانی ئەمریکا بووه بۆ مانەوەى لە عێراق.
بەها ئەعرەجی رایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا سەرەتا لە بنکەی سەربازیی تەنەف لەسەر سنووری عێراق دەستی پێ کرد، بۆ ئەوەی رێگا بۆ چەکدارانی داعش خۆشبێت بۆ ئەوەی لە سووریاوە بێنە ناو خاکی عێراق.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ ئەوەیە ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق کۆ بکاتەوە، بە بیانووی شەڕی دژی داعش.
ناوبراو وتیشى" ئەمریکا بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق، بڕیاری کشانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.