نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق، چەند هەواڵێك رەتدەكاتەوە و لەبارەی دامەزراندنی نوێ ڕوونكردنەوە بڵاودەكاتەوە.
لهروونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه هاتووه، ژمارەیەک سایت و پێگەی ئەلیکترۆنی و دەزگای میدیایی ھەواڵێکیان بڵاو کردەوە گوایە وەزارەتی دارایی عیراق ھەموو جۆرە دامەزراندنێکی لەچوارچێوەی بودجەی گشتی ساڵی 2019 راگرتووە.
بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و لە دوای دەرچوونی یاسای بودجە ولە رۆژی دووشەمە 11/2/2019 ـەوە دوای وەرگرتنی دوایین دەرفەتی یاساکە، ھەموو وەزارەت ودەستە وفەرمانگەکانی پارێزگاکان و ئەنجوومەنەکانیان راسپێردراون بەجێبەجێکردنی بەندەکانی.
له روونكردنهوهدا هاتووه: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی، داوایەكی ئاراستەی هەموو وەزارەت ودەستە وپارێزگا وئەنجومەنەكانی پارێزگاكان كرد بە پابەندبوون بە دەقی ئەم یاسایە و رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە بەتایبەتی لەڕووی دامەزراندن وراگەیاندنی پلەی وەزیری تازەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.