Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:53

به‌ مه‌به‌ستی راماڵینی یه‌کجاریی داعش، هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا دوایین قۆناغی هێرشیان بۆسه‌ر ئه‌م گروپه‌ ده‌ستپێکرد

به‌گوێره‌ی لێدوانی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ كورده‌كانی ئه‌و هێزانه‌، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی رۆژ رابردوو دوایین جه‌نگی ئه‌وانه‌ له‌ دژی داعش
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێن و له‌ شه‌ڕڤانانی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتووه‌، رۆژی رابردوو ده‌ستیانكرد به‌ دوایین قۆناغی ئۆپه‌ر اسیۆنه‌كانیان بۆسه‌ر داعش له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا تا به‌ یه‌كجاریی ئه‌م گروپه‌ له‌ خاكی سووریا راماڵن.

به‌گوێره‌ی لێدوانی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ كورده‌كانی ئه‌و هێزانه‌، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی رۆژ رابردوو دوایین جه‌نگی ئه‌وانه‌ له‌ دژی داعش.

فه‌رمانده‌ كورده‌كه‌ی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا له‌سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیبووی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ به‌مزووانه‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان له‌ژێر ده‌ستی داعش پاك ده‌كرێنه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایگه‌یاندبوو هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا ده‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش رایگه‌یاند: داعشمان تا راده‌ی له‌ناوچوون شكستداوه‌،  ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌واڵێكی نوێ ببیستن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.