پێشانگەی فۆتۆگرافیی "زمانی چاو" بۆ پێنج فۆتۆگرافه‌ری كورد له قه‌ڵای هه‌ولێر نمایش دەكرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌و فۆتۆگرافه‌رانه به وێنه‌كانیان زمانی ده‌ربڕینی وێنە نمایش دەكەن.
ناوه‌ندی كانی به هەماهەنگی كۆمسیۆنی باڵای بووژانه‌وه‌ی قه‌ڵا پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ران "یوسف حه‌مه‌ڕه‌شید، ئازا یوسف، تارا قادر، چۆلی فایه‌ق و فریاد نانەكەلی" دەكاتەوە، هەرریەك لە فۆتۆگرافەران بە شێواز‌و ستایلی تایبەت بە خودی خۆیان نمایشی فۆتۆی دەكەن كە هەر یەكێكیان بە نۆ فۆتۆ بەشدارن. له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه.
"فریاد نانەكەلی" پارێزەر و فۆتۆگرافه‌ر گوتی : ئێمه هه‌ر یه‌كێكمان به نۆ فۆتۆ به‌شدارین ، ویستوومانه له‌م پێشه‌نگه‌یه‌دا هەریەكەمان بە بابەتێكی هونەری فۆتۆگرافی نمایشی كارەكانمان بكەین و بیگەینینە چاوی بینەر.
ناوبراو گوتیشی ، ئامانجی من لەم پێشانگەیە ناساندن و نمایشكردنی شوێنە كلتوری و گەشتیاریەكانی كوردستانە بە رووی گەشتیارانی پایتەخت كە بە وێنەی سروشت و ناوچە گەشتیاریەكان بەشدارم ، بۆیەش قەلاتمان هەڵبژارد چونكە رۆژانە گەشتیارێكی زۆر سەردانی دەكەن وەك شوێنێكی كلتوری و رەمزی پایتەخت.
جێی باسه ، ئه‌م پێشانگەیە له قه‌ڵای هه‌ولێر_ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری قه‌ڵا بۆ ماوەی سێ رۆژ نمایش دەكرێت ، له ڕۆژی 11ی شوبات دەكرێتەوە، وە رۆژانی 12 و 13ی شوباتیش بەردەوام دەبێت و له سه‌عات 10ی به‌یانی تا ئێواره.سه‌عات 10ی به‌یانی تا ئێواره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.