سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازادكردنی سه‌ركرده‌ی گرووپی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس دووره له‌راستییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رچاوه گواستویانه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ئازادكردنی ئه‌وس خه‌فاجی ، سه‌ركرده‌ی گرووپی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس ده‌كه‌ن، دووره له راستییه‌وه‌و تا ئێستا ناوبراو به‌ندكراوه‌و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی دایه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه خه‌فاجی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازار نه‌دراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك راگه‌یاندن باسییان لێوه كردووه.
شایانی باسه به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه دوێنێ له‌نێو تۆڕه كۆمهڵایهتیـیهكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له شێخه‌كانی خه‌فاجی گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌تا سبه‌ی ئه‌وس ئه‌لخه‌فاجی ئازاد نه‌كرێت، ئه‌وا شۆڕشێك به‌رپاده‌كه‌ن به هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1920 ئه‌وه‌ی له دژی به‌ریتانیـیه‌كان ئه‌نجام درا.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.