Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:15

موقته‌دا سه‌در و هادی عامری خوازیارن به‌ ڕێگای په‌رله‌مان هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق ده‌ربکه‌ن

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ تره‌مپ رایگه‌یاند بۆ چاوێری كردنی ئێران له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هه‌وله‌كانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عێراق بۆ ده‌رخستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق چڕتر بووه‌ته‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كوتله‌كانی چاكسازی و بونیات ده‌یانه‌وێ ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ پێدانی پرۆژه‌یه‌ك به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق ده‌ربكات.


 هه‌ر له‌و باره‌وه‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له‌ راپۆرتێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ندێ كوتله‌ی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ده‌نووسێت، هه‌ر یه‌ك له‌ كوتله‌ی چاكسازی به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و كوتله‌ی بونیات به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری خوازیارن به‌ رێگای په‌رله‌مان هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق ده‌ربكه‌ن.


 ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ تره‌مپ رایگه‌یاند بۆ چاوێری كردنی ئێران له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌نسور به‌عێجی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بونیات رایگه‌یاند، عێراق وولاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، بۆیه‌ نه‌ ئه‌مریكا و نه‌ هیچ وولاتێكی دیكه‌ رێگه‌یان پێ ناده‌ین ووڵاته‌كه‌یان به‌كار بێنن بۆ دژایه‌تی كردنی یه‌كتر. 

دووپاتی كرده‌وه‌ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق له‌ ده‌ست په‌رله‌مان دایه‌ و خوازیارن به‌ رێگه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی به‌م هێزانه‌ له‌ عێراق بهێنین. 


هاوكات به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌ نێوان كوتله‌ی بونیات و ئیسلاح ئه‌نجام دراوه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی له‌ عێراق و گوتی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ دایه‌ كه‌ هیچ هێزێكی بیانی له‌ عێراق نه‌مێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.