Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:05

به‌ڤیدیۆ.. خێڵێکی عێراق مۆڵه‌تی 24 کاتژمێر ده‌ده‌نه‌ حکومه‌تی به‌غدا

ئه‌گه‌رنا شۆڕشێك هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1920 به‌رپاده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ دوێنێ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ شێخه‌كانی خه‌فاجه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌تا سبه‌ی ئه‌وس ئه‌لخه‌فاجی ئازاد نه‌كرێت، ئه‌وا شۆڕشێك به‌رپاده‌كه‌ن به‌ هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1920 ئه‌وه‌ی له‌ دژی به‌ریتانیـیه‌كان ئه‌نجام درا.

ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ ده‌ستگیركردنی خه‌فاجی ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی نووسیویه‌تی: هێزێكی ئاسایشی حه‌شد داویانه‌ به‌سه‌ر چوار باره‌گای ساخته‌ كه‌ خۆیان به‌ حه‌شه‌د ناودێركردووه‌ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نێو ئه‌و باره‌گایانه‌دابوون ده‌ستگیركراون. یه‌ك له‌وانه‌ باره‌گای چواری لیوای ئه‌بو فه‌زڵ ئه‌لعه‌باس ئه‌وه‌ی ئه‌وس ئه‌لخه‌فاجی به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌بات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت: كاربه‌ده‌ستێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی دوێنێ هه‌ینی گوتویه‌تی: ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی خه‌فاجی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتنی بووه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران.

خه‌فاجی پـێشتر له‌ چاوپـێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسیا گوتبووی" وه‌ك چۆن ڕه‌خنه‌ له‌ بوونی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌ عێراق ده‌گیرێت، ده‌بێت وه‌هاش ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانیش بگیرێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.