ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له هه‌وڵێكی كوشتن و كودتا له دژی رزگاری بوو.
رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن چاپی به‌ریتانیا رۆژی پێجشه‌ممه له هه‌واڵێكی ئاشكرای كرد، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: ئه‌م رووداوه له ده‌ی مانگی رابردوو له گوندێك له نزیك شارۆچكه‌ی هه‌جین له سووریا روویداوه و له لایه‌ن ئه‌و چه‌كداره داعشه بیانییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه به‌ڵام به‌غدادی توانیویه‌تی خۆی درباز بكات و به‌ره‌و ناوچه‌ی بادیه‌ی سوریا رابكات. دیاره به‌شێك له ناوچه‌ی هه‌جینی نزیك رووباری فورات له سوریا تا ئێستاش له ژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستای داعش دایه.
ده‌گوترێت له‌و رووداوه‌دا دوو له تیرۆرستانی داعش كوژرابن كه یه‌ك له‌وان كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه.
دوای ئه‌م رووداوه، داعش خه‌ڵاتی بۆ كوشتنی ئه‌و كه‌سه دیاری كردووه كه به ناوی ئه‌بی مه‌عاز جه‌زایری به‌ناوبانگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.