له دیدارێكی نێوان جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق، پارێزگاری بانكی مەركەزی ئێران تیشك خرایە سەر باشترین رێگا بۆ پێدانی ئەو شایستە داراییانەی ئێران كە لەسەر عیراق ماونەتەوە لە بری كڕینی وزەی كارەبا وغاز.
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە عەبدولناسڕ هیممەتی پارێزگاری بانكی مەركەزی ئێران و شاندی یاوەری.
لەم دیدارەدا كە ژمارەیەك لە كارمەندانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی و بانكی بازرگانی و وەزارەتی كارەبای عیراق و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئامادەی بوون، پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عیراق و ئێران و پێشخستنی ئەم پەیوەندیانە بەتایبەتی لەبواری دارایی و بانكیدا بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ.
هاوكات تیشك خرایە سەر باشترین رێگا بۆ پێدانی ئەو شایستە داراییانەی ئێران كە لەسەر عیراق ماونەتەوە لە بری كڕینی وزەی كارەبا وغاز و بەردەوامبوونی كاری تیمی هونەری هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.