Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:22

عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە هۆشداری ده‌دات

رێگه‌ ناده‌ین عێراق ببێته‌ ناوچەیه‌ك بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی تر
کوردستان TV
100%


 عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە رەتی رایگه‌یاند، رێگه‌ ناده‌ین عێراق ببێته‌ ناوچەیه‌ك بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی تر، هاوكات هۆشداری دایە لایه‌نه‌ سیاسییەكانیش كە چارەسەری كێشه‌كان بكەن و گوتی دەبێت چەك بە دەستی دەوڵەت بێت. 


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند لە عێراقەوە چاودێری ئێران دەكەن، هاوكات پینتاگۆن پلانی وڵاتەكەی بۆ مانەوەیەكی درێژ لە عێراق خستە بەردەم كۆنگرێس، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا قسەكانی ترەمپی رەت كردنەوە و رایگەیاند نابێت عێراق بكرێتە ئەو ناوچەیەی تێیدا چاودێری وڵاتی تری پێ بكرێت. 


لە دیداری لەگەڵ جینین هینیس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، سیستانی باسی لەوە كرد كە عێراق ئەركی گەورەی لە بەردەمدایە دەبێت جێبەجێیان بكات، بەتایبەت لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، چونكە هیچ دەرفەتێك نەماوەتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان. لە بارەی پێوەندییەكانی عێراق بە ناوچەكە و دنیا، سیستانی ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە عێراق پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای ئاشتی و بەرژەوەندی هاوبەش بێت، بێ دەستوەردانە كاروباری ناوخۆ و دەستبردن بۆ سەرەوەری و سەربەخۆیی هەر وڵاتێك.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.