دەستەی نەزاهە ئاشكرای دەكات فەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی عێراق تۆمەتبارە بە بردنی 6 ملیار و نیو دینار لە پارەی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی ساختەكردنی نوسراو و لیستی موچە كارمەندانی وەهمی وەزارەتەكە.
له راگهیهندراوێكدا دەستەی نەزاهە ئاشكرای كردووە كە دۆسیەی تاوانبارەكە ڕەوانەی دادگا كراوەو ئێستا هەڵهاتووە ، ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو كەسە ماوەی سێ ساڵە ئەو ساختەكاریانەی ئەنجامداوە لە نێویاندا دروستكردنی لیستێكی موچەی خەیاڵی 250 پاسەوان لە وەزارەتی تەندروستی.
ئەوەش ئاشكرا كراوە ئەو كەسە فەرمانبەر بووە لە بەشی نەخۆشیە گواستراوەكان لە وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی عێراق و پێ دەچێت كەسانی دیكەش هاوكاری بوون.
لە كۆتاییدا دادگا بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندانی و دەستگرتن بەسەر موڵك و ماڵی تاوانبارە هەڵهاتووەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.