سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدلمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه، نابنه به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدلمه‌هدی له به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عه‌بدلناسر هیممه‌تی كۆبووه‌ته‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه عادل عه‌بدلمه‌هدی گوتی: "گه‌لی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام-دا زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه. عێراق نابێته به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران".
عه‌بدولمه‌هدی و هیممه‌تی له دیداره‌كه‌یاندا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان كرد و عه‌بدلمه‌هدی رایگه‌یاند، عێراق به هاوكاریی وڵاتانی دۆست به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عه‌بدولناسر هیممه‌تی-ش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت له بواری بانكداریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.